منداڵێکی یهك ساڵ لە روباری سیرواندا خنکا
2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و دوو مانگ لە روباری سیرواندا خنکاوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه 13 ی ئهیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا لە زاری کەسوکاری منداڵە خنکاوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن رۆشتوونەتە نزیک روباری سیروان و دواتر منداڵەکەیان کەوتووەتە نێو گۆمێکی ئاوەوە لەسەر روباری سیروان و خنکاوە.
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژه بهوهش كراوه، منداڵەکە ناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر)ە و تەمەنی ساڵێک و دوو مانگە.
پۆلیسی گەرمیان باسی لهوهش كردووه، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.