هەواڵی کوردستان ئێستا

شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەوانەی سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا دەكرێت

شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەوانەی سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا دەكرێت
شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەوانەی سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا دەكرێت

2021-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021 ڕەوانەكردنی شاندێكی كونسوڵی بۆ سنووری هاوبەشی نێوان لیتوانیا و بیلاڕوسیا ڕاگەیاند بەمەبەستی چارەسەكردنی كێشەی ئەو هاووڵاتییە عیراقییەكانەی گیرییان خواردووە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عيراق لە جریوەیەكدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی داواكاری ژمارەیەك هاووڵاتی عیراقی و باڵوێزخانەی عیراق لەپۆڵەندا، شاندێكی كونسوڵیی ڕەوانەی سنووری هاوبەشی نێوان لیتوانیا و بیلاڕوسیا كردووە بەئامانجی پێدانی پاسپۆڕت بەو هاووڵاتییانەی ئارەزووی گەڕانەوە دەكەن و هەروەها ئاگاداربوون لەڕەوشی ئەوانەشی كەمافی مانەوەیان دراوەتێ و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی داواكارییە مرۆییەكانیان. لەسەرەتای ئەمساڵ 2021 دەیان هاووڵاتی عیراقیی لەسەر سنوورەكانی نێوان لیتوانیا و بیلاڕوسیا […]

The post شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەوانەی سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.