هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ بايدن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ بايدن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ بايدن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

2021-10-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN لوتکەی G20 بەردەوامە و بڕيارە لە پەراوێزی لوتکەکەدا بەشێک لە سەرۆکی وڵاتان کۆببنەوە، كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكاش ئاشكرای كرد: جۆ بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، كۆده‌بێته‌وه‌. كاربه‌ده‌ستێكی باڵای كۆشكی سپی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی جۆ بایدن لێدوانی بۆ رۆژنامه‌واناندا، رايگەياند: سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رۆما له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، كۆده‌بێته‌وه‌. وتيشی “بایدن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئۆلاف شۆڵز جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌. دوێنێ لوتکەی G20 لە ئيتاڵيا بەڕێوەچوو ئەمڕۆش ديدار و کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت، له‌ میانی لووتكه‌كه‌دا تاوتوێی زیندووبوونه‌وه‌ی ئابووری له‌ سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای […]

The post ئەمڕۆ بايدن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە appeared first on SNN.