ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا دەچێتە پەرلەمان و SNN زانیاری ئاشکرادەکات
SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە بەشێك لە خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 بەهۆی نەهاتنەوەی ناوەكانیان لەو بەشانەی كە دڵخوازی خۆیانە دەستیان بە خۆپیشاندانی نارەزایەتیكردووە، وابڕیارە كە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان كۆببێتەوە و چاەسەرێكی گونجاو بۆ گرفتی ئەو خویندكارانە بدۆزنەوە. موسلیم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو ناڕەزایەتییە زۆرەی كە خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكارانیشی گرتووەتەوە لەبارەی نەهاتنەوەی ناوی ئەو خوێندكارانەی كە نمرەیەكی بەرزیان بەدەستهێناوە بەڵام لەهیچ كۆلێژ و بەشێك ناویان نەهاتووەتەوە و یاخود ئەوانەشی كە ناویان هاتووەتەوە لە ئاست نمرەی خوێندكارەكاندا […]
The post ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا دەچێتە پەرلەمان و SNN زانیاری ئاشکرادەکات appeared first on SNN.