ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بخوێنەرەوە
SNN-عەلی حەمە سەعید بەسەرپەرشتی (بافڵ تاڵەبانی) و بە ئامادە بوونی ( قوباد تاڵەبانی) كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت و لە كۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ یەكلایی دەكرێنەوە، ئامادەبوونی (قوباد تاڵەبانی)ش بۆ ڕاسپاردنییەتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پۆستە باڵاكانی حكومەت، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشدا باس لە كۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی سەركردایەتیش كراوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی بە SNNدراون، ئەوە خراوەتە ڕوو هێشتا كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی (بافڵ تاڵەبانی) بەردەوامی هەیە و پێدەچێت تا چەند كاتژمێرێكی دیكەش درێژەی پێبدرێت، ئەوەش بەهۆی چڕو پڕی ئەو بابەت و تەوەرانەی كە دەبێت لە كۆبوونەوەكەدا بخرێنە بەرباس و بڕیاری […]
The post ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بخوێنەرەوە appeared first on SNN.