سەفین دزەیی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان باسیان لە گەڕانەوەی کۆچبەران کرد
SNN فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە لەبارەی پرسی کۆچبەران و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبومەوە و تاوتوێی دۆخی ئاوارەو پەنابەرانمان لە هەرێم و عێراق کرد. باسمان لە دابینکردنی پێداویستی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و شکۆوە بۆ زێدەکانیان کرد و جەختم لە پشتیوانی مرۆیی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکانی خانەخوێ کردەوە”. لە ماوەی رابردوودا لێشاوێکی کۆچبەرانی خەڵکی هەرێم روویان کردە بێلاڕوسیا بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، لە ئێستاشدا زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەر لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا […]
The post سەفین دزەیی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان باسیان لە گەڕانەوەی کۆچبەران کرد appeared first on SNN.