هەواڵی کوردستان ئێستا

سزای زیندانی چالاکوان ئومێد بەرۆشکی کەمکرایەوە

سزای زیندانی چالاکوان ئومێد بەرۆشکی کەمکرایەوە
سزای زیندانی چالاکوان ئومێد بەرۆشکی کەمکرایەوە

2021-11-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی دادگای پێداچونەوەی شاری دهۆك بۆی یەكلایی بووەیەوە كە ئەو تۆمەتەی ئاراستەی یەكێك لە سزادراوانی بادینانكراوە دوورە لە تەشهیر و جنێودان، بۆیە سزای شەش مانگ زیندانی (ئومێد بەرۆشكی) هەڵوەشاندەوە، پارێزەری دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینانیش دەڵێت دۆسیەكەیان بە سیاسی كراوە. بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدوای ئەوەی بە چەند دۆسیەیەكی جیاواز (ئومێد بەرۆشكی) ڕۆژنامەوان و چالاكوانی بادینان بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادرابوو، هاوكات یەكێك لە تۆمەتەكانی ئەوەبوو كە گوایە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تەشهیر و جنێودانی ئاراستەی لایەنی بەرامبەر كردووە، بۆیە سزای شەش مانگی دیكەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام دادگای پێداچونەوەی دهۆك لە بڕیارێكی نوێیدا و ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە. هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سزای […]

The post سزای زیندانی چالاکوان ئومێد بەرۆشکی کەمکرایەوە appeared first on SNN.