هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی بێلارووس داوایكردوە یەكێتیی ئەوروپا رێڕەوێكی مرۆیی بۆ 2 هەزار كۆچبەر بكاتەوە

سەرۆكی بێلارووس داوایكردوە یەكێتیی ئەوروپا رێڕەوێكی مرۆیی بۆ 2 هەزار كۆچبەر بكاتەوە
سەرۆكی بێلارووس داوایكردوە یەكێتیی ئەوروپا رێڕەوێكی مرۆیی بۆ 2 هەزار كۆچبەر بكاتەوە

2021-11-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى بێلارووس ئه‌مڕۆ بۆ رۆژنامه‌وانان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌وا نزیكه‌ى 7 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ كاتى ئێستادا له‌سه‌ر خاكه‌كانیدا بوونیان هه‌یه‌، كه‌ دوو هه‌زار له‌وانه‌ له‌ خێوه‌تگاى هه‌ڕه‌مه‌كین كه‌ له‌نزیك سنوور له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خۆیان خێوه‌تگاكه‌یان دامه‌زراندوه‌.

به‌ گوێره‌ى سایتى "ئاڕ تى" عه‌ره‌بى، "ناتالیا ئیسمونت" رایگه‌یاندوه‌ كه‌ 200 تا 500 په‌نابه‌رى دیكه‌ به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌ هێڵى سنوورى بوونیان هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه‌ پاسه‌وانى سنوورى بێلارووسى به‌ زه‌برى هێز ئه‌وانى ده‌ركردوه‌ دواى ئه‌وه‌ى سنووریان بڕیوه‌.

گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى بێلارووس گوتى كه‌ سه‌رۆكى وڵات له‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاره‌كانى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیداوه‌، پێشنیاری میكانیزمێكى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا ڕێڕه‌وێكى مرۆیى به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ خێوه‌تگا هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كدان، له‌ كاتێكدا سه‌رۆكى بێلاڕووس به‌ڵێنیداوه‌ یارمه‌تى كۆچبه‌ره‌كانى دیكه‌ بدات به‌پێى توانا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان ئه‌گه‌ر ئاره‌زووى لێبكه‌ن.

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى بێلاڕووس، به‌رپرسیارێتى به‌كارهێنانى گازى فرمێسكڕێژ و بۆمبى ده‌نگى و گاز و مادده‌ى كیمیایى ده‌رهه‌ق به‌ داواكارانى په‌نابه‌رێتى ئاشتییانه‌ له‌میانه‌ى دوو رۆژى رابردوودا.

ئه‌وه‌شى گوت، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى فه‌رمانى به‌ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان كردووه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا هه‌موو شتێك بكه‌ن كه‌ ده‌كرێت بكرێت له‌ پێناو یارمه‌تیدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان و جێبه‌جێكردنى ئاره‌زووه‌كانى دیكه‌یان.

"ناتالیا ئیسمونت" گوتیشى: "تاكه‌ مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ ئاره‌زوویان هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌، هیچ كه‌سێكمان بۆ عێراق یان سووریا یاخود وڵاته‌كانى دیكه‌ به‌ زه‌برى هێز نه‌ناردوه‌ته‌وه‌".