مهسرور بارزانی:کۆچبەران بۆنەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و لەلایەن قاچاغچیەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پەیوەندییەکی تهلهفونیان ئەنجامدا، لە پەیوەندیەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندایان تاووتوێ کرد. بەپێی راگەینراوەکەی سەرۆکایهتی حکومەت، هەردوولا هاوڕابوون لهسهر ئهوهی کۆچبەران بۆنەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و لەلایەن قاچاغچیەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون.
مهسرور بارزانی ئاماژهی بهوه كرد: باسمان لەوەکرد،کە بەداخەوە ئەو کۆچبەرانە، بووونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و ناکۆکی نێوان بێلارووس و یەکێتیی ئەوروپا. ئاماژەمان بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان، ئێستا پەناگەیەکی ئارامە بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر.
ئهوهشی ووت: هەر دوولامان، گفتوگۆمان دەربارەی ڕێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانە کرد. هەردوولامان هاوڕابووین کە کۆچبەران، لە لایەن قاچاخچییەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون و بوونەتە قوربانی تاوانێکی ڕێکخراو.