زانکۆی جانز هاپکینز: چاكبوونەوەی زیاتر لە 60 هەزار تووشبووی کۆرۆنا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ماڵپەڕی تایبەتی زانکۆی جانز هاپکینز رایگهیاند: نزیکەی 60 هەزار کەسی تووشبووی ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان چاكبوونهتهوه.
هاوکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دڵتەزێن لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا و مەرگ بە هۆی ئهو ڤایرووسە، ماڵپەڕی تایبەتی زانکۆی جانز هاپکینز ڕایگهیاند: نزیکەی 60 هەزار و 693 کەسی تووشبووی ڤایرووسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان، دوای دەسپێکی لە دوا رۆژەکانی ساڵی ڕابردووی زایینی تا 8ی ئاداری 2020 چاكبوونەتهوه
بە پێی ئاماری زانکۆی جانز هاپکینز ڕێژەی تووشبووانی ئەو ڤایرووسە لە ئاستی جیهان لە سەد و نۆ هەزار کەس تێپەڕیوە و لە سەدا هەشتای تووشبووان خەڵکی چین واتە یەکەم کانوونی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەیە. پاشان ئیتالیا بە 7 هەزار و 375 تووشبووی کۆرۆناڤایرووس لە پلەی دووهەمی ئەو ئیپیدیمیای جیهانییە.
هەروەها ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنایی لە وڵاتانی كۆریای باشوور، ئێران، فهرهنسا و ئەڵمانیا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.