ئەوانەی دوو ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە لە هەرێم دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید بەرپرسێكی تەندروستی ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو كەسانەی دوای شەش مانگ بەسەر لێدانی ژەمی دووەمی ڤاكسینیان تێپەڕیوە، لە ئێستادا دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەم، هاوكات سێ جۆری پەسەندكراوی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان لەبەردەستدا هەن. بژار مووسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆَلكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستاوە ئەو كەسانە دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن كە لەماوەكانی ڕابردوودا دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن. ئاماژەی بەوەەشكرد، ئەو كەسانەی ژەمی سیەیمی ڤاكسین وەردەگرن مەرجە كە شەش مانگ بەسەر وەرگرتنی […]
The post ئەوانەی دوو ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە لە هەرێم دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن appeared first on SNN.