بە دوو مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج
SNN بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج و جگە لەوەی زیانی ماددی بەر هاووڵاتیانی مەدەنی کەوت، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند: ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕێگەی دوو موشەکی جۆری کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، یەکێک لە موشەکەکانیش بەر دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی کەوتووە. لەوبارەیەوە ئەوەی خستووەتەڕوو: کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکە کراوە، موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی ڕامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە. باسی لەوەشکردووە: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەڵدانیان. تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی […]
The post بە دوو مووشەک ناوچەی سەوزی بەغدا کرایە ئامانج appeared first on SNN.