حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە
SNN وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران و سەردانی هاووڵاتیان بۆ فەرمانگەکان لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە. لە گشتاندنێکدا کە واژۆی فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی لەسەرە، هاتووە، هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تا 1/1/2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمییەوە. لە خاڵی دووەمی گشتاندنەکەدا هاتووە، لەدوای 1/1/2022 هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانی بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین. راشیگەیاندوە: ” لە کاتی جێبەجێنەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە”. لە کۆتایشدا هاتووە: “گشتاندنەکە پێویستبوونی بەستنی ماسکی دووپات کردووەتەوە”.
The post حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە appeared first on SNN.