هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە

عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە
عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە

2021-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری بەسرە باشوری عێراق، کە توانای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانەی  300ھەزار بەرمیلی دەبێت و بایی حەوت ملیار دۆلارە، واژۆکردووە. ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق  دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند: بە مەبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی ئەلفاوی سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشور لە پارێزگای بەسرە، رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیای (Hualu)ی سەر بە کۆمپانیای(CNCEC)ی چینی واژۆ کردووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: توانای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانەی پاڵاوگەکە 300ھەزار بەرمیل و تێچووەکەی لە نێوان حەوت بۆ ھەشت ملیار دۆلار ده‌بێت و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، قۆناغی دووه‌می پرۆژەکە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێترۆکیمیاوی دەبێت.

The post عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە appeared first on SNN.