نۆ ماڵی سنە وەك شوێنەوار تۆماركران
2022-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- بەڕێوەبەری گشتیی میراتی كەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستكردەكانی كوردستان (سنە) لە تۆماری ۹ ماڵی مێژوویی كوردستان لە ریزی ئاسەواری نەتەوەیی هەواڵی دا. بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە رایگەیاند لە كۆبوونەوەی شورای تۆمار كردنی شوێنەوارەكان ۹ ماڵی مێژوویی كوردستان لە ریزی شوێنەواری نەتەوەیی وڵات تۆمار كران. ئاشكراشیكرد، ماڵی خان ئەحمەدی, كسوەت ئارا, برنجی, موعتەمد وەزیری, نوسرەت نووری, شەهناز خالدی, سوبحانی, بەهمەن سوڵتانی و مەنسووب عەباسی لە ریزی ئەو ماڵانە دان. ناوبراو رایگەیاند: یەكەم هەنگاو بۆ پاراستنی بینا و ماڵە مێژووییەكانی كوردستان تۆمار كردنیان لە ریزی شوێنەوارە نەتەوەییەكانە.
The post نۆ ماڵی سنە وەك شوێنەوار تۆماركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.