هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ یەمەن تەقینەوەی مووشەکێک گیان لەدەستدانی سێ منداڵی لێکەوتەوە

له‌ یەمەن تەقینەوەی مووشەکێک گیان لەدەستدانی سێ منداڵی لێکەوتەوە
له‌ یەمەن تەقینەوەی مووشەکێک گیان لەدەستدانی سێ منداڵی لێکەوتەوە

2022-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی تەقینەوەی مووشەکێک کە پێشتر ئاراستەکرابوو و نەتەقیبووەوە لە ناوەڕاستی یەمەن، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکی خانەی چاودێری پووچەڵکردنەوەی مینەکان کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی سەربەخۆیە کە ئەرکی کۆکردنەوەی داتایە لەبارەی تەقینەوەی مووشەک و مینەکان لە یەمەن ھاتووە: "لە ئاکامی تەقینەوەی مووشەکێک لە شارۆچکەی ھاریب لە باشووری پارێزگای مەئريب ناوەڕاستی یەمەن، سێ منداڵ گیان لەدەستداوە".

بەپێی راگەیەنراوەکە کە لە ٩ی شوبات بڵاوکرابوویەوە، تەنھا لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، بەھۆی تەقینەوەی زنجیرەیەک مین کە لە لایەن حووسییەکانەوە لە ژمارەیەک ناوچەی یەمەن چێنراوبوون ، ٣٦ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ی دیکەیش بریندار بوون.