ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بودجەی پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینی پەسەند كرد
SNN ئەمڕۆ يەکشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووە و بڕياريدا بە پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی ئيدارەی گەرميان و راپەڕين ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا راگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بە قەزا و ناحیەکانییەوە کۆبووەوە و بودجەی پڕۆژەکانی راپەڕین و گەرميان پەسەندکرا. وتيشی “بودجەی پڕۆژەکانی ئيدارەی راپەڕين بڕەکەی 20ملیار و 730ملیۆن دینارە، هەروەها بودجەی پڕۆژەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا، کە بڕەکەی 15ملیار و 180ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێم بۆ ساڵی 2022دابینکراون. لە بەشێکی ديکەی قسەکانيدا ئازاد محمەد پشتيوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ژينگەپارێزانی سنووری ئيدارەی راپەڕين دەربڕی، کە […]
The post ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بودجەی پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینی پەسەند كرد appeared first on SNN.