دەقی بڕیارهكانی دادگای فیدراڵی لەسەر نادەستوری فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم ئاشكرا كرا
دیجیتال میدیای سپێده
ئەمرۆ سێشەمە دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە نادەستوری ناردن و فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن هەرێمەوە
دادگای فیدراڵی چوار بریاری پەیوەست بەم کەیسەوە داوە:
1-حکومدرا بە نادەستوری یاسای نەوت و گازی هەرێمی ساڵی 2007 چونکە پێچەوانە ماددەکانی (110 و 111 و 115 و 121 و 130) لەدەستوری عێراقە
2-حکومەتی هەرێم ئیلزام دەکرێت بە رادەستکردنی ئەو نەوتە لە هەرێم و ناوچەکانی تری کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کاری تێدا کردووە بە حکومەتی فیدراڵی و رێگە بە وەزارەتی نەوتی عێراقی دەدرێت بە لێگەڕان و دەرهێنانی نەوت لەو ناوچانە.
3-داواکار بەدواداچوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو گرێبەستانە دەکات کە هەرێم لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیە دەرەکیانە کردووە.
4-حکومەتی هەرێم ئیلزام دەکرێت بە رێگەدان بە وەزارەتی نەوتی عێراقی و دیوانی چاودێری دارایی بە بەدواداچۆنکردن بۆ هەموو ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێم کردووە بۆ دەر هێنان و فرۆشتنی نەوت، و دەستنیشانکردنی ئەو پارەی لەسەر حکومەتی هەرێمە، دواتر دەستنیشانکردنی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی بەشێوەیەک زامنی مافی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکات.