ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لهبارهی بریاری دادگای فیدراڵی رونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
دهقی روونكردنهوهكهی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان:
وێڕای بوونی چەندین تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز و شێوەی مامەڵەی لەگەڵ گرفتە هەڵواسراوەكانی لەگەڵ بەغدا، بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەپرسی نەوت و غاز كە ساڵانێكە فەرامۆش كراوەو لەم كاتە هەستیارەدا وروژێنراوە، دەخوازین دەسەڵاتی دادوەری باڵاو دادگای فیدراڵی بەڕێز هاوكاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەكان.
بەڵێ گرفت هەیە، شپرزی و نارێكی هەیە، بەڵام چارەسەر بەڕێگەی دەستوری و مرونەتی سیاسی دەكرێ و پێویستە هەردولا (حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی) هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری عەمەلی..
ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خوازیارین هەردولا بەگیانی چارەسەر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن، دۆخی وڵات و ناوچەكە بەرگەی گرژی نانەوەی زیاتر ناگرێت .
دەستوری وڵات ئەرك و مافی هەمولایەكی دیاری كردوە و دەتوانێ كۆمان بكاتەوە لەسەر سفرەی هاوڵاتی بونی یەكسان و پاراستنی سیستەمی فیدراڵی عێراق..
خوا پشتیوانی گەل و نیشتیمان بێ