هەواڵی کوردستان ئێستا

لە سلێمانی فرۆشگایه‌ك داخرا

لە سلێمانی فرۆشگایه‌ك داخرا
لە سلێمانی فرۆشگایه‌ك داخرا

2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن وساخکردنەوەی زیاتر لە (75) تۆن پەتاتەی خراپبوو، فرۆشگەی سەوزە و میوەی دهۆک بەژمارە (161) لە عەلوەی سلێمانی دادەخات.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوە، پێشتر لە کۆگای فرۆشگەی دهۆک دەست بەسەر زیاتر لە (75) تۆن پەتاتەی گوماناویدا گیراوە و نمونەی رەوانەی پشکنین کراوە و تاقیگەکان جەختیان لە نەشیاوی بۆ بەکارهێنانکردوەتەوە.

ئاماژەی بۆئەوەکردوە، پێش گەڕاندنەوەی ئەنجامی پشکنینەکە خاوەنەکەی لەبازاڕەکانی شاری سلێمانی ساخیکردوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشگەی دهۆک دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.