هەواڵی کوردستان ئێستا

موقته‌دا سه‌در چه‌ند پێشنیارێك توند له‌ باره‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌خاته‌ ڕوو

موقته‌دا سه‌در چه‌ند پێشنیارێك توند له‌ باره‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌خاته‌ ڕوو
موقته‌دا سه‌در چه‌ند پێشنیارێك توند له‌ باره‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌خاته‌ ڕوو

2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ڕێبه‌ری رەوتی سەدر داوا دەكات به‌های دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزێت.

ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوەو ئەمەش بووتە هۆی ئەوەی كە زیانی زۆری هەبێت بۆ بازرگانان و وهاوڵاتیانی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر شەش پێشنیاری نوێی بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر دیناری عێراقی ئاشكەرادەكات و ئەم داواكاریەیشی لەكاتێك دایە كە لایەنەكانی عێراقی خەریكی پێكهێنانی حكومەتی نوێ عێراقن، و سەدر لەم نامەیەی دا رایگەیاندەوە: سەبارەت بەنرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی چەند پێشنیارێك دەكەین بۆئەوەی بەرزبونەوەی بەردەوام نەبێت.

دەقی پێشنیارەكانی رێبەری رەوتی سەدر:

یەكەم: راگرتنی بەهەدەردانی دراوەكان و بەتوندی رێگری بكرێت لە دراوی ساختە.

دوەم: ڕەچاوی هەندێك بانكی وەك بانكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قابز و ئەنساری سەر بە چەند كەسێك بكرێت كە كۆنتڕۆڵی بەهای دراوەكان دەكەن لەگەڵ هەندێك بانكی دیكەی ناحكومی.

سێیەم: دەستبەجێ پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ پەرلەمان بانگهێشت بكرێت.

چوارەم: دەستبەجێ وەزیری دارایی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان بكرێت.

پێنجەم: ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی بە شێوەیەكی ناوەندی و ڕێكوپێك و بەپێی یاساگەلێك كە بەهای دیناری عێراقی زیاد بكات.

شەشەم: مامەڵەكردنی پتەو لەگەڵ چەند بانكێكی سەر بە هەندێك لەو حزبانەی كە كۆنتڕۆڵی وڵات و خەڵكیان كردوە.