هەواڵی کوردستان ئێستا

٥٨مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ كاتی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و خۆرئاوا ئه‌نجام ده‌درێت

٥٨مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ كاتی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و خۆرئاوا ئه‌نجام ده‌درێت
٥٨مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ كاتی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و خۆرئاوا ئه‌نجام ده‌درێت

2022-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ به‌ "داڤۆس بۆ ئاسایش و به‌رگری" ناسراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێسا و یاسا بونیان نراوه‌ له‌ كێشه‌ی قوڵدا ده‌ژی و قه‌یرانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراوه‌كانیش زیاتر بوون.

ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ MSC 2022 كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پلاتفۆرمه‌ گرنگه‌كانی جیهان ده‌ست پێ ده‌كات له‌ كاتێكدا به‌هۆی كێشه‌ی ئۆكرایناوه‌ گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا قوڵتر بووه‌ته‌وه‌.

كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ به‌ "داڤۆس بۆ ئاسایش و به‌رگری" ناسراوه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێسا و یاسا بونیان نراوه‌ له‌ كێشه‌ی قوڵدا ده‌ژی و قه‌یرانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراوه‌كانیش زیاتر بوون.

MSC 2022 به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ژماره‌ی به‌شداربووان، چالاكییه‌كان و نوێنه‌ران بۆ رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و ره‌هه‌ند و شوێنی ئه‌نجامدانیشی بچوك كراوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی چالاكییه‌كان به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌درێن.

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌ی ئۆكراینا، رێكخستنه‌وه‌كان له‌ ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئابووری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و جیهان تاوتوێ بكرێن.

كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ٥٨ه‌مین جاره‌ ئه‌نجام بدرێت و تاكوو ٢٠ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵه‌كانی دیكه‌ له‌ هۆتێلی Bayerischer Hof له‌ شاری میونخ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.