هەواڵی کوردستان ئێستا

جووتیار عادل: سبەی شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

جووتیار عادل: سبەی شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
جووتیار عادل: سبەی شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

د. جووتیار عادل گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پرسی بودجە و نەوت سەردانی بەغدا دەکات.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2019.11.30 لە پەراوێزی پانێلێک لەبارەی هەمواری دەستووری عێراق، لە سلێمانی لە لێدوانێکدا لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "سبەی شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و ئەمەش درێژەی ئەو کۆبوونەوانەیە کە پێشتر و پێشتر ڕێک کەوتوون، ئەبێت ئەو جۆرە پەیوەندی و کۆبوونەوانە بەردەوام بن ".

لەبارەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند: "ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە، چونکە ئەم حکوومەتە ئێستا تەسریف ئەعمالە (کاربەڕێکەرە)، بۆیە 30 ڕۆژ لە کاربارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت و ڕێککەوتنی باش و هەنگاوی باش نراوە، بەڵام هەندێ شت ماون کر باسیان لەبارەوە بکرێت و جارێ سەداسەد ڕێککەوتن نەکراوە و دەبێ هەندێ شت یەکلا بکرێنەوە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان زامن بکرێن".

د. جووتیار عادل ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە نامانەوێ جارێ بڕۆینە ناو وردەکارییەکانەوە و دوای ئەوەی کە هەمووی تەواو ئەبێ و ئەگەر ڕێک کەوتین، ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنین و نیازپاکیش هەیە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونی سەردانی بەغدای کرد و نیازپاکیی خۆی نیشان داوە و بەختەوەران حکوومەتی عێراقیش چەند هەنگاوێک هاتووەتە پێشەوە و ئێمەش بەپێی ئەو لیژنانەی کە دانراون، وردییەکاییەکانمان خستووەتە روو و هەندێ شت تەواو بوون و هەندێ شتی دیکەش ماون و ستراتیجیەتی ئێمە هێشتا ئەوەیە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێک بکەوین، بە مەرجێک لە چوارچێوەی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی ەهرێمی کوردستاندا بێت".

لەبارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، د. جوتیار عدل گوتی: "دەبێ بوودجەی عێراق پەسەند بکرێت و هیچ مەجالی تێدا نییە".

لەبارەی پرۆژەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "لانیکەم تا ئێستا لە لیژنەکەدا پێنج کۆبوونەوە کراوە، زۆرێک لە وردەییەکاریەکانی پرۆژە یاساکە تەواو بووە، ماوە ئیتر لە ماوەیەکی نزیکدا لیژنەکە پرۆژەکە و ڕاسپاردەکانی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز بکاتەوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش لە کۆبوونەوەیەکی دیاریکراودا باس لەو یاسایە دەکات و هەر شتێکی دیکە کە پەیوەست بەو یاسایە بێت، تەواوی دەکەین و دواتر ئەینیرین بۆ پەرلەمانی کوردستان".

لە کۆتاییدا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران جووتیار عدل جەختی کردەوە: "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کەوا مووچەکانیان وەکوو خۆی و بەپێی ئەوکاتەنی کە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیاری کردوون، دابەش ئەکرێت".