وەزیری كارەبا بۆ KDP: لەم كابینەیەدا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دۆستی ژینگە دەبن
هەولێر-KDP.info- وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی بەم دواییانە لە بواری كارەبادا دانراون، هەموویان دۆستی ژینگەن و بە بێ بەكارهێنانی سووتەمەنی كارەبا بەرهەم دەهێنن.
ئەندازیار كەمال محەمەد، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چەندین پڕۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا لە چەندین ناوچەی كوردستان بەردی بناغەیان بۆ دانراوە و هەندێكیشیان لەلایەن كۆمپانیا بیانییەكانەوە دروست دەكرێن، كە دوای ١٥ ساڵ دەبنەوە موڵكی حكوومەت."
وەزیری كارەبا گوتیشی: "هەموو پلان و بەرنامەیەكی ئەم كابینەیە ئەوەیە، ژینگە بپارێزێت و وزەی پاك بەرهەم بهێنرێت، بۆیە لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەكەش، گرێبەستی ١٥٤٠ مێگاواتیی كارەبامان واژۆ كردووە و هەمووشی بە بێ بەكارهێنانی سووتەمەنی، ئەویش لە رێگای ئاو و ئەو ئاگرانەی لە بیرە نەوتییەكانەوە دێنە دەرەوە".
كاروان بـــــاعەدری