سەدر ” پێویستە رووسیا جەنگ دژی ئۆکرانیا رابگرێت”
SNN موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەمرۆ هەینی رایگەیاند: ئۆکرانیا لە ژێر چەکی رووسیادا رۆژانە دەهەژێت، پێویستە بەزوترین کات رووسیا داگیرکارییەکانی رابگرێت، کە بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە روویداوە. قسەکانی سەدر لە وتاری جومعەیدا بوو لە نەجەف و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لە ئۆکرانیا روودەدات زوڵمی مرۆڤە بەرامبەر مرۆڤ، بۆیە پێویستە لەسەر سەرجەم رێکخراوەکانی جیهان کە هاوکاری ئۆکرانیا و داواکارییەکانیان بن، تەواوی بریندارەکان بگرنە خۆیان و، خۆراک و دەرمانی پێویستیان بۆ فەراهەم بکەن. روونیشی دەکاتەوە، داوایەکی بەپەلە لە وڵاتی رووسیا دەکەم کە بەزووترین کات هێزەکانیان لە ئۆکرانیا بکشێنەوە و دووبارە دەرگای گفتووگۆ بەرووی یەکدا بکەنەوە، وە گفتووگۆی ژیرانە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هەموو […]
The post سەدر ” پێویستە رووسیا جەنگ دژی ئۆکرانیا رابگرێت” appeared first on SNN.