دەسەڵات، دوای 31 ساڵ شانازی بەچییەوە دەکات.؟
شانازیەکانی دوای ڕاپەرین بۆ دەسەڵاتدارانی کوردی لەماوەی ۳۱ ساڵ دا..!
٭لەباربردن و تێکشکاندنی خەون و ئامانجی هەزارەها شەهیدو تێکۆشەر و کوردپەروەری ڕاستەقینە کە لە پێناو ژیانێکی پڕ شکۆو شەڕەفمەندانە بۆ گەلەکەیان خوێن و ماڵ و منداڵ و ژیانیان کردە قوربانی!
٭شەڕی ناوخۆو بەکوشت دانی هەزارەها لە ڕۆڵە خێرلەخۆنەدیوەکانی کورد،لەپێناو کورسی و گیرفانیان.
٭دابەشکردنی کوردستان بۆ دوو زۆن و بوونی دوو جۆر لەئیدارەو لە سوپاو هێز و دوو جۆر لە سیستەمی حوکمڕانی و دوو جۆر لە یاساو قەوانین ....تادوایی.
٭گرتنەخۆی زۆرێک لە موستەشارو جاش و ڕەفیق بەعسی و ئەنفالچیەکان و داڵدەدانیان و تەنانەت بوونی پۆست و مووچەی بەرز لەناویان دا.
٭بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی گەل و دابەش کردنی بیرە نەوتەکان و پڕکردنی گیرفانی بەرپرسە باڵاکانیان تا دەیان ساڵی تر.
٭نقووم بونی ووڵات لەگەندەڵی و فەسادی ئیداری و ئابوری و یاسایی و سیاسی.
٭کوشتن و تیرۆرکردن و دەستگیرکردنی زانایانی ئاینی و ڕۆژنامەنووسان و سیاسیەکان و دەنگە بوێرو ئازادەکان.
٭کلکایەتی و کۆیلایەتی بۆ دوژمنانی کوردستان و دەستگرتن و پێشکەوتنیان بۆ داگیرکردن و تەراتێن لەخاکی کوردستان.
٭داڕووخانی ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندن بەگشتی و زانکۆکان بەتایبەتی،بێ بایەخ بوونی زانست و زانیاری.
٭بەرتەسک بوونەوەی ئازادیەکان وپێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ.
٭خانەنشینکردنی هەزاران کەس بەشێوەی نایاسایی و ناشەرعی و بندیوار بەچەندین پلەی جۆراوجۆری باڵا.
٭پەیڕەو کردنی سیسەتەمی بێزراوو قێزەونی تەزکیەی حزبی بۆ هەزاران پۆستی ئەم ووڵاتە.
٭ئەنجام دانی چەند پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن پڕ لە خروقات و تەزویرو گاڵتەجاری.
٭پەکخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرو ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی و تادوایی....
٭پڕبوونی بازاڕەکانی هەرێم لە کەلوپەل و خواردن و دەرمانی ماوە بەسەرچوو و کوالێتی نزم و نەبوونی چاودێری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشیە ترسناکەکان.
٭بەرزبوونەوەی ئاست و ڕێژەی بێکاری وهەژاری لەنێو کۆمەڵگە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن و جیابوونەوەو چەندین گرفتی تری کۆمەڵایەتی
٭نەگەڕاندنەوەی زۆربەی زۆری ڕووفاتی شەهیدو ئەنفالکراوەکان و مانەوەیان تا ئێستا بە بێ نازی لە ووڵاتی غەریبایەتی.
٭کۆچ کردنی هەزاران لەگەنج و لاوان و تواناو ووزە زانستیەکان بۆ دەرەوەی ووڵات،وەخنکانی سەدانیان لەم ڕێگەی هات و نەهاتەدا.
ئەمەو سەدان پۆخڵەوات و سیمای ناشیرین و قێزەونی تر لە دەسکەوتەکانی دەسەڵاتی کوردیە لە دوای ڕاپەرین.....
ئیتر بۆ پێشەوە لەژێر دروشمی "شۆڕش بۆ گەل و گەلیش بۆ تێهەڵدان"