هەواڵی کوردستان ئێستا

شەپۆلێكی باران و بەفرو خۆڵباران هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێكی باران و بەفرو خۆڵباران هەرێم دەگرێتەوە
شەپۆلێكی باران و بەفرو خۆڵباران هەرێم دەگرێتەوە

2022-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمڕۆ لە كاتەكانی شەودا شەپۆلێكی بارانی پچڕ پچڕو بەفرو خۆڵ دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و سبەینێ شەممە كاریگەری كەم دەبێتەوە.

(ئاراس جەبار) شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەگوێرەی نەخشەی ڕاستەوخۆی مانگە دەستكردەكان كاریگەری شەپۆڵێكی بەفرو بارانبارین كە بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵدایە گەیشتۆتە ڕۆژئاوای عێراق لە ئەنجامدا بۆتە هۆی چاڵاكبوونی بەرچاوی خێرای باو دروستبوونی شەپۆڵێكی چری خۆڵبارین كە بە ئاڕاستەوەیە بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لە كاتەكانی ئایندەدا بەتایبەت شەو ناوچەكە دەگرێتەوە.

دەشڵێت، شەپۆڵەكە خۆی لەبارانبارینی پچر پچرو مامناوەند لەگەڵ بارینی بەفر لە سنووری ناوچە شاخاوییەكاندا دەبینێتەوەو كاریگەری خۆڵبارینەكەش كاتی شەو بە چڕی هەر لەگەڵ ئەم شەپۆڵەدا دەگاتە ناوچەكانمان.

جەختیكردۆتەوە كە بەرەبەیانی سبەینێ شەممە كاریگەری كەم دەبێتەوەو لەكاتەكانی ئێوارەدا بە یەكجاری كۆتایی پێ دێت.

(ئاراس جەبار) ڕوونیشیكردۆتەوە كە بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەوە پلەكانی گەرما بۆ ئەمشەوو سبەی بەرێژەی (3 تا 5) پلە نزمدەبنەوەو كەش تا ڕادەیەك ساردتر دەبێت، بەفریش لە بەرزاییەكانی (1100) مەتر زیاتر ئەگەری بارینی دەبێت.