هەواڵی کوردستان ئێستا

زێلێنسکی: لە ماوەی 18 رۆژدا 13 هەزار سەربازی رووس کوژراون

زێلێنسکی: لە ماوەی 18 رۆژدا 13 هەزار سەربازی رووس کوژراون
زێلێنسکی: لە ماوەی 18 رۆژدا 13 هەزار سەربازی رووس کوژراون

2022-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆمیر زێلێنسکی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا ١٣ هەزار سەربازی رووس لە جەنگی وڵاتەکەیدا کوژراون.

زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا باس لەوە دەکات کە ئۆکراینا ماوەی هەشت ساڵە بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی دەجەنگێت بەڵام لە ئێستادا جەنگە فراوانتر بووە، گوتیشی: "لە ١٨مین رۆژی پەلاماری رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، ژمارەی ئەو سەربازە رووسیانەی کوژراون گەیشتووەتە ١٣ هەزار سەرباز".

سەرۆکی ئۆکراینا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە تەنانەت لە جەنگەکانی چیچان و ئەفغانستانیشدا سوپای رووسیا گورزێکی ئاوای بەرنەکەوتووە، ئەمە جگە لەوەی ٧٤ فڕۆکە، ٨٦ کۆپتەر و زیاتر لە هەزار زرێپۆشی رووسیا تێکشکێندراون.

ڤلۆدۆمیر زێلێنسکی، جەختی لەوەش کردوە کە وڵاتەکەی قارەمانانە دەجەنگێت و خۆی نادات بەدەستەوە، هەروەها لە بارەی رەوشی شاری ماریوپۆلەوە رایگەیاند: "١٢٥ هەزار کەسمان گواستووەتەوە.

ئەمڕۆ گرنگترین شوێن ماریوپۆلە. هەموو کارێک دەکەین بۆ دەرکردنی دوژمن لەم شارە. لە ئێستاوە ١٠٠ تۆن هاوکاری مرۆییمان ناردوە بۆ ئەو شارە و هەموو هەوڵێک دەدەین تا ئەم هاوکارییانە بگەنە دەست هاووڵاتییانمان".