هەواڵی کوردستان ئێستا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: كاردەكەین بۆئەوەی بەنزینی 690ی ببێتە كۆبۆن

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: كاردەكەین بۆئەوەی بەنزینی 690ی ببێتە كۆبۆن
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: كاردەكەین بۆئەوەی بەنزینی 690ی ببێتە كۆبۆن

2022-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وته‌بێّژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌نزینی 690ی ببێته‌ كۆبۆن، بۆئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی 690ی رێكخرێته‌وه‌ وه‌ئه‌وانه‌ی كه‌م ده‌رامه‌تن بتوانن به‌نزینه‌كه‌ وه‌رگرن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، جوتیار عادل وتى: بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و به‌نزینه‌ى 690 دینارییه‌ ئیستیغلال نه‌كرێت، بڕیاردراوه‌ كه‌ كۆبۆن دروستبكرێت بۆ شوفێران.

جوتیار عادل ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ناتوانین وه‌ك به‌غدا پاره‌ دابین بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابه‌زێنین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین مووچه‌مان پێنادرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌رزبوه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش داهاتى حكومه‌ت زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام حكومه‌ت نه‌ نرخى به‌نزین داده‌به‌زێنێت، نه‌ مووچه‌كه‌ش وه‌ك پێویست دابه‌شده‌كات.