هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی پارێزگای نۆزدەهەمینی عیراقی وەرگرت

پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی پارێزگای نۆزدەهەمینی عیراقی وەرگرت
پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی پارێزگای نۆزدەهەمینی عیراقی وەرگرت

2022-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك – جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر راپۆرتی وەزارەتی پلاندانان دەربڕیوە تایبەت بە پارێزگا كردنی هەڵەبجە، دەشڵێت،”چەند ووردە كارێكی ئاسان ماوە و بەم نزیكانە تەواو دەبێت و پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی وەك پارێزگای نۆزدە وەرگرتووە”. كاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧/٣/٢٠٢٢ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە بەدواداچوونمان بۆ ڕێكارەكانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە كرد و بە پەیوەندیمان كرد بەنوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە. ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر راپۆرتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەربڕیوە، كە تایبەت بوو بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و وەزیری پلاندانانی ڕاسپاردووە، كە بە زووترین كات ڕێكارەكان تەواو بكات […]

The post پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی پارێزگای نۆزدەهەمینی عیراقی وەرگرت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.