816 هاوڵاتی ئۆكرانی له ماوه‌ی 23 رۆژی رابردودا كوژراون
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌رپرسانی شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رایانگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و پایته‌خت به تایبه‌ت، 222 هاوڵاتی ئه‌و شاره كوژراون و 60 منداڵیش هه‌ر له‌و شاره كوژراون، له به‌رامبه‌ریشدا رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه، تا ئێستا 816 هاوڵاتی ئۆكرانی كوژراون.
به‌رپرسانی شاری كیێڤی پایته‌خت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، له 24ی (شوبات/2)ی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ 18ی (ئازار/3)ی 2022، به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و كیێڤی پایته‌خت به تایبه‌ت 222 هاوڵاتی ئه‌و شاره كوژراون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به به‌رده‌وامی وه‌ڵامی هێرش و بۆردومانه‌كانی روسیا ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام بۆردومانه‌كانی روسیا بوه‌ته هۆی كوژرانی 60 منداڵ ته‌نها له كیێڤ.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه، 816 هاوڵاتی ئۆكرانی له ماوه‌ی 23 رۆژی رابردودا كوژراون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبو، به‌رپرسانی پۆڵندا زه‌نگی مه‌ترسییان سه‌باره‌ت به توانای وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی ئۆكرانی لێداوه و له ئێستاشدا زیاتر له دو ملیۆن په‌نابه‌ر رویان له‌و وڵاته كردوه، به‌رپرسانیش داوای پاڵپشتی له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.