هەواڵی کوردستان ئێستا

٩١ کەسی بیانی کە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراق دەستگیرکران

٩١ کەسی بیانی کە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراق دەستگیرکران
٩١ کەسی بیانی کە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراق دەستگیرکران

2022-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی ٩١ کەسی بیانی راگەیاند کە بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.

شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، ٩١ کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە بە نایاسایی لە وڵاتانی دراوسێیەوە ھاتوونەتە ناو عێراق.

باسی لەوەش کردووە، دەستگیرکراوەکان کە ژمارەیەکیان ئافرەتن، ھەڵگری رەگەنامەی ژمارەیەک وڵاتن و رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.