نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: "لانیكه‌م هه‌زار و ١١٩ مەدەنی لە ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە"
دیجیتال میدیای سپێده
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لانیكه‌م هه‌زار و ١١٩ کەسی مەدەنی لە شەڕی رووسیا-ئۆکراینادا گیانیان لەدەستداوە، ھەزار و ٧٩٠ کەس برینداربوون و به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه سێ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٤٩ پەنابەر روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراینا.
کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری قەیرانی پەنابەرانی ئۆکراینا کە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە بەدەستی ھێناوە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٦ی ئادار، سێ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٤٩ پەنابەر لە ئۆکرایناوە روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتە کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە زۆرینەی ئۆکراینییەکان پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دراوسێ وەکو پۆڵەندا (دوو ملیۆن و ٢٦٧ ھەزار و ١٠٣ پەنابەر)، رۆمانیا (٥٨٦ ھەزار و ٩٤٢ پەنابەر)، مۆڵدۆڤا (٣٨١ ھەزار و ٣٩٥ پەنابەر)، هه‌نگاریا (٣٤٩ ھەزار و ١٠٧ پەنابەر) و سلۆڤاكیا (٢٧٢ ھەزار و ١٢ پەنابەر). ھاوکات لە ١٨-٢٣ی شوبات ٥٠ ھەزار کەس لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسکهوە چوونەتە ناو خاکی رووسیا.
ئەوەش دەزانرێت کە سەدان ھەزار لەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە، لەوێوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا رۆیشتوون.
هاوكات رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (IOM) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌نێو ئۆكراینادا شه‌ش ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بوون و به‌وشێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له وڵاتانی دراوسێ كردووه، كۆی گشتیی ئاواره‌كان خۆی له ١٠ ملیۆن ئۆكرانی داوه.
- لانیکەم هه‌زار و ١١٩ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە
لەلایەکی دیکەوە لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (OHCHR) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوه لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٦ی ئادار لانیکەم هه‌زار و ١١٩ کەسی مەدەنی له شەڕی نێوان رووسیا-ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و ٧٩٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا جارێکی دیکە ھۆشداریی لەوەش دراوە کە ئەگەری ھەیە ژمارەی کوژراو و برینداران لە ریزی خەڵکی مەدەنییدا زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بێت کە تۆمار کراوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکراینا تەنھا ژمارەی ئەو قوربانییە مەدەنییانە رادەگەیەنێت کە پشتڕاستکراونەتەوە. بەپێی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئۆکراینا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان ھەزاران کەسن.