رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دانپێدانانی زیندانیانی بادینان لەژێر ئەشەكەنجەدا بووە
SNN رێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی رايگەياند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی خراپ بەکارهێنانی یاساوە رۆژنامەنوسان و دەنگە نارازییەکان سەرکوت دەکات بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”. رێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی لە نوێترين راپۆرتيدا سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت “هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەرەمەکی دەیان کەسیان دەستگیرکردووە لەسەر پۆستی سۆشیاڵ میدیا و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی خۆپیشاندانەکان.” راشيگەياندووە: لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 100 کەسیان لە دەڤەری بادینان دەستبەسەر کردووە بە هۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانی دژە گەندەڵی و پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بە جۆرێک دەیان کەس لەو خۆپیشاندەرانە تا کۆتایی 2021 لە زیندانەکاندا […]
The post رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دانپێدانانی زیندانیانی بادینان لەژێر ئەشەكەنجەدا بووە appeared first on SNN.