هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی بازرگانی عێراق: سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق: سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق: سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

2022-04-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێیەم بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت. دەشڵێت، "بڕێکی زۆر خۆراک بەڕێوەیە بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان"، بەپێی زانیاریەكانیش پێنج ماددەی خۆراكی زیاد دەكرێت .

محەمەد حەنون بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە: بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت.

بەپێی زانیاریەكان چەند ماددەیەك زیادكراوە و مادە زیادکراوەکانیش شیری گەورە و شیری منداڵ و چاو مادە پاککەرەوەکان و سیری عەجەمی تێدایە.