هەواڵی کوردستان ئێستا

بانكی ڕافیدەینی عێراق قەرزی 25 ملیۆن دیناری دەداتە خانەنشینان

بانكی ڕافیدەینی عێراق قەرزی 25 ملیۆن دیناری دەداتە خانەنشینان
بانكی ڕافیدەینی عێراق قەرزی 25 ملیۆن دیناری دەداتە خانەنشینان

2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی بڕیاریدا به‌پێدانی 25ملیۆن (بیست و پێنج ملیۆن) دیناری به‌ سه‌رجه‌م خانه‌نشینان. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا: بانكی رافده‌ینڕایگه‌یاند، بڕیار دراوه‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له‌ بانك هه‌یه‌، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی 5ملیۆن (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو 25ملیۆن (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ موچه‌كانیان له‌ بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه‌ وه‌ربگرن.

ڕاشیگه‌یاند: داواكردن بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ ده‌بێت.

كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه‌ بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.