ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەری كورد بۆ هەرێمی كوردستان دەگەرێندرێنەوە
2022-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دوای زیاتر له‌سێ مانگ ونیو به‌سه‌ر ڕووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له‌یۆنان، بڕیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ری كورد بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌رێندرێنه‌وه.
ده‌زگای لوتكه بڵاویكرده‌وه: بریاره ئێواره‌ى ئه‌مرۆ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ته‌رمی ئه‌و پێنج كۆچبه‌ره كورده بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان كهدووان له‌و ته‌رمانه منداڵێكی شه‌ش ساڵ ومنداڵێكی دووساڵه‌ى تێدایه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: دوای زیاتر له‌سێ مانگ ونیو به‌سه‌ر ڕووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له 21-12-2021 نزیك دوورگه‌ی سانتۆرینی یۆنانی ته‌رمی ئه‌و پێج كۆچبه‌ره كورد به‌چه‌ند قۆناغێكی جیا جیا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌ته‌وه.