پوتین: دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكراینا گەیشتە بنبەست
له‌باره‌ى شه‌ڕى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ودۆخى دانوستانه‌كانى نێوانیان، سه‌رۆكی روسیا، رایگه‌یاند: لایه‌نی ئۆكرانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیستانبوڵیان له‌گه‌ڵ روسیا ره‌تكردووه‌ته‌وه وگوتی: دیسانه‌وه هه‌موومان گه‌یشتینه بنبه‌ست.
ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كه‌ی روسیا له‌ئۆكراینا به‌پێی پلان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رایگه‌یاند: ده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌خێراتر به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام ئه‌مه به‌چڕی پێكدادانه‌كان و ژماره‌ی زیانه‌كانه‌وه په‌یوه‌سته.
پوتین، جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكراینای به‌تراژیدیا ناوبرد وگوتی: هیچ بژارده‌یه‌ك نه‌ما، كێشه‌كه ته‌نها سه‌باره‌ت به‌كاته‌وه بوو، كه‌كه‌ی ده‌ستیپێده‌كرێت.
سه‌رۆكی روسیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌و دانوستانانه‌ی كه‌له‌ئیستانبوڵ له‌نێوان ئۆكراینا و روسیا به‌ڕێوه‌چوو گه‌یشتبوویه ئاستێكی دیاریكراو وگوتی: له‌م دانوستانانه‌دا دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌منیی دیاریكراو بۆ ئۆكراینا هه‌بوو، لایه‌نی ئۆكراینی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌منی زۆر توندیان داواكرد كه‌له‌سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی كریمیا، سیڤاستۆپۆڵ ودۆنباس جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا، پاشان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پێواژوویی رێككه‌وتن كار له‌سه‌ر ئاماده‌كاری كه‌شی پێویست كرا، له‌بری ئه‌مه له‌بوچا رووبه‌ڕووی ئیستفزاز بووینه‌وه.
پوتین ئاشكرایكرد: له‌هه‌مووى گرنگتر ئۆكراینا له‌رێككه‌وتنی خۆی له‌ئیستانبوڵ كشایه‌وه.