عێراق دەستگیرکردنی 43 بیانی ڕاگەیاند
2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی ٤٣ بیانی راگەیاند کە دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراقەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ٤٣ کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە بە نایاسایی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیەوە لە رێگای پارێزگای سلێمانی-یەوە دزەیان کردبوویەوە ناو خاکی عێراق.
باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکان، ھەڵگری رەگەنامەی ژمارەیەک وڵاتی کیشوەری ئاسیان و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.