هەواڵی کوردستان ئێستا

لەسەر دۆخی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبونەوەدان

لەسەر دۆخی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبونەوەدان
لەسەر دۆخی مووچەخۆران و هاوڵاتیان، فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبونەوەدان

2022-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەسەر كێشە كەڵەكەبووەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە.

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر بارودۆخی چەقبەستوی هەرێمی كوردستان و پەكخستنی كۆبونەوەكانی پەرلەمان و خراپی دۆخی مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم كۆبونەوە.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەدان و بڕیارە لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەیان، ئەنجامی كۆبونەوەكە بۆ ڕایی گشتی ئاشكرابكەن.