هەواڵی کوردستان ئێستا

د.شێركۆ جه‌وده‌ت: گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا رێكنه‌كه‌ون دۆخی بودجه‌ وئه‌منی كوردستان زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێ

2022-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ سه‌رۆكى هه‌رچوار فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى و نه‌وه‌ى نوێ و شیوعى كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانى وه‌ستاندنى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و نیه‌تى ده‌سه‌ڵات بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن و پرسى داهات و مووچه‌ى خه‌ڵك و كێشه‌كانى كورد له‌ به‌غدا خرایه‌ڕوو، لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان وێڕاى هۆشدارى توندیان بۆ لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات هاوكات هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت له‌ شكستهێنانى و ته‌واوى ئه‌م چه‌قبه‌ستوویی و شكستانه‌ش ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى سێ لایه‌نى ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمى كوردسستان.

د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك و ئۆپۆزسیۆن هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا رێك نه‌كه‌ون دۆخی بودجه‌ وبژێوی وئه‌منی كوردستان زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێ."

وتیشی، "پارتی و یه‌كێتی نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند،" په‌كخستنی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ قبوڵناكه‌ین"