ههپهگه: 28 سهربازی توركیا كوژران و دوو هێلیکۆپتەریش پێکران
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین زانیاریی لەبارەی ئۆپهراسیۆنی توركیا بۆسەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکیا چەندین مانگە لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومانی هەرێم دەکەن، لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆردوومانەکان قورستر بوون، بەتایبەت لە ڕۆژانی 14 و 17ی نیسان، هێرشەکان زیاتر بوون، ئێوارەی 17ی نیسان سوپای تورکیا هێرشێکی لەسەر ناوچەی ئاڤاشین و زاپ و دەستپێکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، لە ماوەی چوار ڕۆژی دواییدا، گۆڕەپانەکانی ئێمە 147 جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانکراوە، لە ڕێگای زەمینییشەوە چەندین جار موشەکباران کراوە، درۆنی چەک لەسەر و فڕۆکەی جەنگیی هێشتا بەسەر ناوچەکانی ئێمەدا دەسووڕێنەوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، "هێزەکانمان بە ڕۆحێکی فیدایی شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانیان لەسەر ئاڤاشین و زاپ تێکشکاند و هەتا ئێستا 28 سهربازی توركیا كوژراون و نۆی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو هێلیکۆپتەریش پێکران".