په‌رله‌مانتارێكى كورد: بودجەی 2020 پەسەند بکرێ فەرمانبەران كێشه‌ى مووچه‌یان نامێنێت
”خۆپیشاندانەکان کاریگەرییان لەسەر ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا نابێت“
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، ئەگەر یاسای بودجەی 2020ی عێراق دەربکرێت، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەیان نامێنێت.
مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ڕێككه‌وتنى نێوان حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان و حکوومەتی عێراق گه‌شتووەته كۆتایی، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م دۆخە ناهه‌مواره‌ى كه ڕووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه دواخرا“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە خۆپیشاندانەکانی عێراق کاریگەری بەربەست بۆ رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا درووست ناکات، چونکە ”ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه كراوه بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولایه، دواجار شه‌قامى عێراق پێویستى به هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمى كوردستانیش پێویستى به به‌غدا هه‌یه، بۆیه شه‌قامى عێراقى داواى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هەولێر ناكه‌ن، چونكه ئێستا گه‌لى عێراق له بارودۆخێكدایه سه‌رله‌نوێ پێویستییان به بونیاد نانه‌وه‌یه“.
ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، به‌پێى ڕێککەوتننامەی نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، له بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2020، بڕی 12.68%ی کۆی گشتیی بودجە، بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، له به‌رامبه‌ریشدا هەرێمی کوردستان دەبێت 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا هەناردە بکات.
مەیادە نەجاڕ دووپاتی کردەوە، ئه‌گه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2020 له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند بكرێت، هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى باش ده‌بووژێته‌وه و ”فه‌رمانبه‌رانیش كێشه‌ى مووچه‌یان نامێنێت“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا چەندان جار شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و لەم دواییانەشدا شاندەکە ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا لە بارەی نەوت و بودجە راگەیاند.