ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە بۆردی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ئەهلی هەرێم كرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە بۆردی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ئەهلی هەرێم كرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 20-4-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بارەگای تایبەتی خۆی لە سلێمانی پێشوازیكرد لە بۆردی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی ئەهلی هەرێم و لەو دیدارەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی و سوپاسی خۆی و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی ئاڕاستەی بۆردی كارگێڕی ئەو نەخۆشخانەیە كرد كە لەو ماوە كەمەی دەستبەكاربوونیاندا توانیویانە خزمەتی جۆراوجۆرو نەوعی پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن لەگەڵ ڕەچاوكردنی خراپی باری گوزەران و بژێوی هاوڵاتیان و خراپی ڕەوشی ئابوری هەرێمدا.
لە بەرانبەردا، شاندی میوان پێزانینی زۆریان دەربڕی بۆ ئەو دەستخۆشی و پشتیوانیەی بەڕێز ئەمینداری گشتی، هەر لەو دیدارەدا بەڵێنیاندا بەردەوام لە بواری تەندروستیدا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن بەبێ جیاوازی و لەگەڵ جەختكردنەوەیان بە ڕەچاوكردنی ڕەوشی هەژاران و نیازمەنداندا.