هەواڵی کوردستان ئێستا

داوای زیندانیكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ ده‌كرێت

داوای زیندانیكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ ده‌كرێت
داوای زیندانیكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ ده‌كرێت

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

داواكاریی كۆماریی داوای کرد، سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت.

داواكاریی كۆماریی داوای کرد، سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كه‌ به‌تۆمەتی سووكایه‌تیكردن به‌ ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ چواری تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌، به‌ چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت.

كه‌مال پۆڵات، پارێزه‌ری سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كرد كه‌ له‌ هۆبه‌ی حه‌وتی دادگای به‌رایی سزاكانی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌چوو.

دادوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ داواكاری پارێزه‌ری تۆمه‌تبار بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ر، له‌لایه‌ن دادگا سزا قورسه‌كانی ئانادۆڵوه‌وه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

داواكاریی كۆماریی له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادبینیه‌كه‌ی روون كرده‌وه‌ و داوای كرد ئەکرەم ئیمامئۆغڵو به‌تۆمەتی "سووكایه‌تیكردن به‌ ئاشكرایی به‌هۆی ئه‌ركداركردنی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان" به‌ چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت.

كه‌مال پۆڵات ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی به‌ نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا دواتر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو داكۆكی له‌خۆی ده‌كات.

دادگایش بڕیاری دا داكۆكیكردنی پارێزه‌ره‌كه‌ی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو له‌باره‌ی دادبینییه‌كه‌ بۆ دانیشتنی داهاتوو دوا بخرێت و دانیشتنه‌كه‌ی‌ دواخست.

له‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئانادۆڵو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئاماده‌‌ كراوه،‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ دوای بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ سێی ئاداری ٢٠١٩، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له‌ چواری تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ سووكایه‌تی به‌ ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كردووه‌.