هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسان بەردەوامن لەبەهەدەردان و بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی میللەت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسان بەردەوامن لەبەهەدەردان و بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی میللەت
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بەرپرسان بەردەوامن لەبەهەدەردان و بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی میللەت

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 20-4-2022، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی، مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێوارەخوانێكی بۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی شورایی گشتی و ڕاوێژكارانی لە سلێمانی ڕێكخست و لە دوو كۆبونەوەی جیاوازدا لەگەڵ ئەندامانی شورایی گشتی و ڕاوێژكارانی، تیشیكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكەو ڕایگەیاند: جێی داخە كە بەرپرسان بەردەوامن لەبەهەدەردان و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی سروشتی و ناسروشتی ئەم میللەتە، لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریانەشی كە بەردەوام ڕودەدەن بەرپرسان پەندو وانە لەڕابردوو وەرناگرن.

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستەسەركاروخەبات و چالاكیەكانی یەكگرتوو جەختیكردەوە جێی شانازییە كە ڕێكخستنەكانمان ڕۆڵی بەرچاو و كاریگەر دەبینن لە بواری بانگخوازی و كۆمەڵایەتیدا كە جێدەستیان لە كۆمەڵگەی كوردیدا ڕون و ئاشكرایە، بەڵام پێویستمان بەهەوڵی زیاتر و كاری زیاترە، چونكە بە بەرنامەو پلان كار بۆ بەلاڕێدابردنی گەنج و لاوەكانمان دەكرێت و دەیانەوێت ناسنامەی ئیسلامەتی میللەتەكەمان بسڕنەوە.