هەواڵی کوردستان ئێستا

دوا ده‌كرێت سیستمی سیاسی عیراق له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆرێت

دوا ده‌كرێت سیستمی سیاسی عیراق له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆرێت
دوا ده‌كرێت سیستمی سیاسی عیراق له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆرێت

2022-04-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، ئاڕاسته‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاری له‌ سیستمی سیاسی ووڵات له‌ په‌رله‌مانیه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دروست بوه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.

عائد هیلالی سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌ ئێستادا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور به‌ دوو ئامانج ئامانجی یه‌كه‌م لابردنی مه‌رجی ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌و ئامانجی دوه‌م گۆڕانكاری ته‌واوه‌ كه‌ ئه‌ویش ووڵات له‌ سیستمی په‌رله‌مانیه‌وه‌ بكاته‌ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی حیكمه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێیان ئاماده‌كردوه‌و دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق له‌ قۆناغی چه‌قبه‌ستویدایه‌و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ لایه‌نه‌ شیعی و كوردیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی حكومه‌ت بگه‌نه‌ڕێكه‌وتن.