نوێنەری گشتی وانەبێژان لەھەرێم: مەلێن دامەزراندن نیە بڵێن واستەمان نیە
دیجیتال میدیای سپێده
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لەھەرێمی کوردستان لهبڵاوكراوهیكدا رایگهیاند: "لە سالی ٢٠١٤ بە ھانای قەیرانی دارایی و نەبوونی بووجە ، دامەزراندن بە فەرمی ڕاگیراوە ، بەڵام بۆ کەسی واستەی ھەیە دەست رۆیشتوون ھەیە ، چەندین مامۆستایانی وانەبێژ کچە شەھیدن کورە شەھیدن ، تاقانەی ئەنفالن ، بۆ ئەوانیش دامەزراندن نیە کە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو خاک و نیشتمان".
ئهوهش هاتووه، "ھەندیک لایەن بۆ بەرژەوەندی کەسی ھەڵساوەن بەدامەزاندنی (٤١) کەس لە پارێزگای دھۆک لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی گرێبەست".
دهقی راگهیهنراوهكه:
ئێمە وەک نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ، ناڕەزایەتی و نیگەرانی توندی خۆمان ئاراستەی کاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە و پارێزگای دھۆک و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی دھۆک دەکەین.
بەھۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوو ، دوور لەپڕەنسیب و بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی دامەزراندن یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان ، ھەندیک لایەن بۆ بەرژەوەندی کەسی ھەڵساوەن بەدامەزاندنی (٤١) کەس لە پارێزگای دھۆک لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی گرێبەست ، مافی ھەر کەسێکە دابمەزرێت بەڵام بەپێی رێنمایی نەک بۆ ئەوانەی دەست رۆیشتوون خاوەن واستەن.
زیاتر لە (١٤) ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ بوونیان ھەیە لە ناو وەزارەتی پەروەردە خزمەتێکی زۆریان کردووە ، ئەرێکی زۆر مافێکی کەم ، نزیکەی (٢٥) ھەزار مامۆستای وانەبێژ ھەیە لە وەزارەتی پەروەردە بۆ یەکێک لەوانە نەبوو گرێبەست بەڕێز وەزیری پەروەردە ، ئەی بەڕێز دەڵیت باری دارایی باش نیە دەزانیت تەنھا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ باری دارایی باش نیە ، بۆ ئەوانەی دەست رۆیشتوون خاوەن واستەن باری دارایی باشە ، خوای گەورە ئەوە قبول ناکات دڵنیابن .
لە سالی ٢٠١٤ بە ھانای قەیرانی دارایی و نەبوونی بووجە ، دامەزراندن بە فەرمی ڕاگیراوە ، بەڵام بۆ کەسی واستەی ھەیە دەست رۆیشتوون ھەیە ، چەندین مامۆستایانی وانەبێژ کچە شەھیدن کورە شەھیدن ، تاقانەی ئەنفالن ، بۆ ئەوانیش دامەزراندن نیە کە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو خاک و نیشتمان ، مەلێن دامەزراندن نیە ، بڵێن واستەمان نیە.
عـەلـی رەئـووف مستەفا
نوێنەری گشتی وانەبێژان لەھەرێمی کوردستان
شەممە ٢٣ ی ٤ ی ٢٠٢٢