هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ سلێمانی 23 تۆن خورمای خه‌راپبوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

له‌ سلێمانی 23 تۆن خورمای خه‌راپبوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
له‌ سلێمانی 23 تۆن خورمای خه‌راپبوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


23 تۆن خورما لە جۆری “یاسا” لە عەلوەی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و شوێنه‌كه‌ش داخرا

لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتی سلێمانی له‌ وبڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی 23 تۆن خورما لە جۆری (یاسا) لە عەلوەی سلێمانی، کە ئەو جۆرە خورمایە سێ جار پشکنینی بۆ کراوە و دەرنەچووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: خاوەنی خورمای (یاسا) بەرهەمەکەی ڕەوانەی ناوەراست و خوارووی عێراقی کردووە بەمەبەستی بازرگانیکردن.

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ئەو خورمایەوە قاتعی ژمارە (81) دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوه‌