هەڵەبجە؛ دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆر دەمانچەی قاچاخدا گیرا
2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – هێزەكانی فەوجی دووی لیوای سێ فەرماندەیی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن هێزەكانیانەوە دەست بەسەر ژمارەیەك دەمانچەی نایاساییدا گیرا ، كە كەسێك بەنیاز بووە ڕەوانەی خاكی ئێرانی بكات . هێزەكانی فەوجی دووی لیوای سێ فەرماندەیی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور بڵاویكردەوە، هێزەكانیان توانیان كەسێك دەستگیر بكەن، كە بەڕێگای قاچاغ بەنیاز بووە 20 دەمانچە لە جۆری (ANSAR-USA) لەگەڵ 40 یەدەگی دەمانچە لە خاكی عێڕاقەوە ببات بۆ نێو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران . ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەمەبەستی ڕێككاری یاسایی ، كەسەكە و دەمانچەكان ڕادەستی لایەنی پەیوەندار كران .
The post هەڵەبجە؛ دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆر دەمانچەی قاچاخدا گیرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.